دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
سەردانێک بۆ بابل تیشکدەخاتەسەر لەکارەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەسەر سامانە کەلەپوری وکەلتووریەکان
14-01-2022

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەشێوەیەکی کاتی خاتوو ئانی مێسکەنیان چاوی بە لیوا امجد نوری سەرۆکی پۆلیسی پاراستنی کەلەبور و شوێنەواری بابل کەوت. کاری کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە ڕاسپاردە چڕوپڕەکانی دەستەکە لەسەر زیاتر پابەندبوون لەسەر ئاستی پارێزگاکان و باشترکردنی شیوازی کۆکردنەوەی زانایری لەسەر ئاستی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی پاراستنی کەلەپووری کەلتویریدا.

A group of people posing for a photo

Description automatically generated with medium confidence

 

خاتوو ئانی مێسکەنیان زانیاریدا دەربارەی ئەرکەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە دەستەبەرکرنی ڕاوێژکارییە ستراتیجیەکانی بواری پاراستنی کەلەپووری کەلتوریدا، بەهۆی پەیوەندی هەستیاری بە ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە پاراستنی کەلوپەلە کەلتورییەکان تەنها پێویستییەکی سادەی کەلتوری نیە بەڵکو بنەمایە بۆ هەر ستراتیجێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

 

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، کە تەنها ئەرکی بریتیە لە بەرێوەبردنی قەیرانی مەدەنی یەکێتی ئەورپا کە ئەرکی پاراستنی سامانی کەلەپوری کەلتووری پێسپێردراوە، لە ئێستادا پشتگیریدەکات لە جێبەجیکردنی سیستەمی ئای تی نەتەوەیی  کە یارمەتی پۆلیسی عێراقی و دەزگاکانی سەپاندنی یاسای نیشتمانی دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانی پەیوەندیدار بە کەلتوور و ڕێگریکردن لەبازگانی نایاسای نێودەوڵەتی، تێکشکانی یەکێک لە سودبەخشترین سەرچاوەی بەدەستهێنانی پارە بۆ ڕێکخراوە تاوانبارەکان یان تیرۆریستەکان، وە لە کۆتایدا هێنانەوەی کەلوپەلە دزراواکان.

 

لیوا امجد نوری عوادی بەگەرمی پێشوازی لە سەردانەکە کرد و دواتر نمایشی ڕێکخستنی بەشەکە و وە چۆن بەشێوەیەکی جدی پابەندە بە پاراستنی ناوچە شوێنەواریەکان لە بازنەی توانا و لێهاتووییەکانی خۆیدا، بەهاوکاری تەواوی فەرمی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ شوینەوار و کەلەپوور.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، خاتوو ئانی مێسکەنیان لەگەڵ سیلڤیۆ مێڵی، ڕاویژکاری باڵای ستراتیجی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ پاراستنی کەلەپوری کەلتووری، بانگێشتکران بەمەبەستی سەردانکردنی مۆزەخانە و ناوچە شوێنەوارییەکانی بابل. 

 

A group of people standing outside

Description automatically generated with low confidence   A group of people standing in a room

Description automatically generated with low confidence

 

دکتۆر احمد ئەی سلێماناند، شوێنەوار ناسی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ شوینەوار و کەلەپوور و بەڕێز محمد طاهر بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بابل سەرکردایەتی وەڤدەکەیانکرد. لەگەشتێکی زەمەنیدا بەناو شوێنەوارە دێرینە سەسوڕهێنەرەکانی پایتەخی ئیمپڕاتۆرییەتی بابلی نوێدا و باخچە هەڵواسراواکانی، کە یەکێک بوو لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان. ناوچە پاریزراوەکەی یونسکۆ کە یەکێکە لە کۆنترین ناوچەکانی نێشتەجێبوون لە میزۆپۆتانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە گەوهیدەری کەلەپوری کەلتووریی دەوڵەماند و کاریگەری  وڵاتەکەیە.  

 

 A close-up of a stone wall

Description automatically generated with low confidence

 

لەم بەستەرانەی خوارەوادا زیار بخوێنەرەوە لەسەر کارەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە پاراستنی کەلەپوری کەلتووریدا:

www.euam-iraq.eu/news/67/cultural-heritage-workshop-gathers-experts-to-discuss-an-iraqi-database

www.euam-iraq.eu/news/61/the-protection-of-iraqi-cultural-heritage-is-an-essential-vehicle-for-peacebuilding-mutual-understanding-and-reconciliation

www.euam-iraq.eu/news/49/euam-iraq-visits-the-iraqi-museum-with-eu-ambassador-to-iraq

www.euam-iraq.eu/news/41/euam-iraq-signs-two-new-project-agreements-with-government-of-germany 

 

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.