دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئاسانکاری دەکات بۆ گەشتێکی خوێندن لەسەر پەروەردە و فێرکردنی پۆلیس بۆ هۆڵەندا و ئەڵمانیا
04-02-2025

 

حکومەت هەنگاو دەنێت بەرەو ڕێبازێکی مەدەنیتر بۆ کاری پۆلیس بەو مانایەی کە پەروەردەی پۆلیس پێویستی بە هەماهەنگیەکی بەهێزترە لەگەڵ لایەنە مەدەنییەکان و ئەرکە نوێیەکان.

 

لە بەرامبەر ئەم پاشخانەدا، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق گەشتێکی خوێندنی بۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراقی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ڕێکخست و یاوەری گەشتەکەی کرد بۆ ئاشناکردنیان بە چۆنێتی پەروەردە کردنی پۆلیس لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا.

 

وەفدەکە پێشوازییان لێکرا لەلایەن دامەزراوە پەروەردەییە بەناوبانگەکانی وەک ئەکادیمیای پۆلیسی هۆڵەندا، بنکەی پۆلیس لە ئەپڵدۆرن، زانکۆی پۆلیس لە مونستەر و ئەکادیمیای پۆلیسی فیدراڵی لە لوبێک. 


پەروەردە کردنی پۆلیس لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا بەو بەها بەرزانەی وەک سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ژینگەیەکی هەمەچەشن ناسراوە کە تێیدا ژن و پیاو بە یەکسانی پێکەوە کاردەکەن. بەشداربووانی عێراقی بە قووڵی لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانیان باسیان لە سوودەکانی ئەم ڕەهەندانە کرد، وەک پۆلیسی ئاڕاستەکراو بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

 

ڕالف شرۆدەر، جێگری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، کە یاوەری گەشتەکە بوو لە لێدوانێکدا وتی: "دڵنیام کە ئەم سەردانە پاڵنەرێکی گرنگی بەخشیوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی ئێستای ڕاهێنانی ئەفسەرانی پۆلیس لە عێراق و جێبەجێکردنی فێربوونی بەردەوام و هەروەها ڕاهێنانی تایبەتمەند".


ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.