دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستپێکردنی یەکەمین پرۆگرامی پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی ژنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ
26-09-2024

ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کەرتێکی ئاسایشی گشتگیردا، هەروەها ڕۆڵیان دەبێت لە بوونی ژینگەیەکی بێ هەراسانکردن و بەهێزکردنی سەلامەتی بۆ هەموو دانیشتووان. 


لە بەرامبەر ئەم پاشخانەدا، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق پاڵپشتی وەزارەتی ناوخۆی کرد لە بەهێزکردنی ژنان بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتی و زیادکردنی بەشداریکردنیان لە ڕێگەی پرۆگرامی پەرەپێدانی کارامەییەکانی سەرکردایەتی بۆ ژنان (FDL) کە لەم هەفتەیەدا لە بەغدا دەستیپێکرد. بەڕێزان عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ و ئەندەرس ویبێرگ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) ، بە وتاری پێشەکی چالاکییەکەیان کردەوە.


 زیاتر لە پەنجا سەرکردەی ژنی ئێستا و داهاتووی وەزارەتی ناوخۆ بەشدارییان لە بەرنامەکەدا کردووە کە لەلایەن فەرمانگەی فیدراڵی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیاوە پارەدار کراوە و لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراقەوە پەرەی پێدراوە. چەند خانمە ڕاهێنەرێکی بە ئەزموون لە قوتابخانەی بەڕێوەبردنی ڕۆتەردام لە زانکۆی ئیراسموس لە هۆڵەندا ئاسانکاری بۆ دانیشتنەکانی ئەم ڕاهێنانە چەند هەفتەییە دەکەن کە لە مانگی کانوونی یەکەمدا کۆتایی دێت. 


ئامانج لە بەرنامەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریە سەبارەت بە گرنگی ژنان لە پۆستە سەرکردایەتییەکانی کەرتی ئەمنی و بەهێزکردنیان لە ڕۆڵی خۆیاندا و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان.


ڕاوێژکاری ستراتیژی باڵای EUAM بۆ سەرچاوە مرۆییەکان ڕونکردنەوەیەکی پێشکەشکردن و گوتی “ئەم بەرنامەیە ئاگادارانە بۆ ژنان دروستکراوە و تەنها ژنان بەشداری تێدا دەکەن. 


ئەمە تەنها بەشداربووان ناگرێتەوە بەڵکو ڕاهێنەران و وەرگێڕان و ستافی پاڵپشتی دیکەش دەگرێتەوە. ئێمە ویستمان کەشێک دروست بکەین کە بە تایبەتی ڕێگە بە گفتوگۆیەکی متمانە ئامێز بدات لەسەر ئەو ئالنگاریانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە پۆستەکانی بەڕێوەبردن و ئەو دەرفەتانەش کە بەردەستن، هەروەها کەشێکی پارێزراو بڕەخسێنین بۆ پەرەپێدانی لێهاتووییەکانیان".

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.