دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق ئاسانکاریی کرد بۆ سەردانێك بۆ ئیسپانیا بۆ پەرەپێدان بە توێژینەوە بە ڕابەرایەتییەکی عێراقیی لە پێناو پشتگیرییکردنی ڕێکارسازیی
15-07-2024

ئەوروپا (EUAM) لە عێراق ئاسانکاریی کرد بۆ سەردانێکی توێژینەوەکاریی شاندێکی عێراقیی بۆ ئیسپانیا کە پەیوەندییدارە بە توێژینەوە وپلاندانان وپشتگیرییکردن لە ڕێکارسازیی لە بواری ئاسایشی نیشتمانییدا کە ڕێگرییکردن لە توندڕەویی توندوتیژ وبەرەنگاربوونەوەی (P/CVE) لەخۆدەگرێت. ئەو سەردانە توێژینەوەکارییە بەشێکە لە ڕێککەوتنی هاریکاریی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ واژۆ کراوە بۆ پەرەپێدانی توێژینەوە وگفتوگۆی هاوبەش لە بواری ڕێکارسازییدا لە نێوان سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ دیراساتی ستراتیژیی (ANCSS) ودامەزراوەی توێژینەوەی ئەوروپیی-عەرەبیی (FUNDEA).

توێژینەوە دەبێتە هۆی تێگەیشتن لە بزاوت- داینامیکەکانی توندڕەویی توندوتیژ

یەکێك لەو بابەتانەی کە باسی لێوەکرا بریتیی بوو لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ وچۆن توێژینەوە دەتوانێت پشتگیریی بکات لە ڕێوشوێنگەلی کاریگەری بەرپەرچدانەوە. توێژینەوە بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بزاوت - داینامیکەکانی توندڕەویی توندوتیژ. زۆر جۆری جیاواز هەیە لە توندڕەویی توندوتیژ، پاڵنەرەکانیش هەمەچەشنن و بەزۆری پەیوەندییان بە ئایدۆلۆژیاگەلی دیارییکراوەوە هەیە. هەموو جۆرەکانی توندڕەویی توندوتیژ لە ڕێی ترس وتۆقاندنەوە بەدوای گۆڕانکاریدا دەگەڕێن نەك ئامرازگەلی ئاشتییانە. بەم شێوەیە توێژینەوە پشتگیریی دەکات لە ڕێکارێك کە لەسەر بنەمای بەڵگە دانرابێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕیارەکان لەسەر بنەمای باشترین بەڵگە و شارەزایی فەراهەمکراو دەدرێن.

بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەوروپیی – عەرەبییەکان لە ڕێی توێژینەوە وگفتوگۆی ڕێکارسازیی هاوبەشەوە

سەرۆکی سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ دیراساتی ستراتیژیی وسەرۆکی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی ونوێنەری دەستەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ پسپۆڕانی دامەزراوەی توێژینەوەی ئەوروپیی-عەرەبیی گفتوگۆیان کرد لەسەر پڕۆژەکانی توێژینەوەی هاوبەشی هەنووکە وئەوانەش ئەگەری ئەنجامدانیان هەیە وبایەخدانە هاوبەشەکانیان بۆ توێژینەوە دەستنیشان کرد وچارەسەرە ڕێکارییەکانیان بۆ ئاڵنگارییە هاوبەشەکان تاوتوێکرد. ئامانجی گشتیی سەردانەکە بریتیی بوو لە برەودان بە توێژینەوەی زیاتر بە ڕابەرایەتییەکی عێراقییانە، کە دواتر دەبێتە هۆی پشتگیریی زیاتر بۆ گەڵاڵەکردن وجێبەجێکردنی ڕێکار لە سەر بنەمای زانین ولە هەمان کاتدا بەهێزکردنی توانای توێژینەوەی نیشتمانیی لەلایەن توێژەرانی عێراقییەوە کە پێکەوە کاردەکەن لەگەڵ هاوتاکانیان لە ئینستیتوتەکانی توێژینەوە لە  یەکێتیی ئەوروپادا. هاوکات ئەم سەردانە هەنگاوێکی بەرچاوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەوروپیی-عەرەبییەکان لە ڕێی توێژینەوە وگفتوگۆی ڕێکارسازیی هاوبەشەوە


ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.