لەماوەی ئەم هەفتەیادا، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، هەستا بەڕێکخستنی دوو وۆرکشۆپ بە ناونیشانی "پشتبەستن بە هەواڵگری لە کاری پۆلیسدا و هاوکاری فرەئاژانسی لە هەوڵێکی هاوبەشیدا دژ بە تاوانی ڕێکخراوەیی".
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکان ئەم چالاکیانە بریتی بوو لە دەستەبەرکردنی ئامۆژگاری و شارەزای لەسەر ئاستی ستراتیجی بۆ دەزگای ناوەندیی ئینتەرپوڵ لە عێراق و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراوەیی لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و ئۆفیسی دژە شوشتنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی هاوکاری دارایی تیرۆریزم لە بانکی ناوەندی دا بەمەبەستی باشترکردنی هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکان.
پشتبەستن بە هەواڵگری لە کاری پۆلیسدا مۆدێلێکە کە تێیدا تیشک دەخاتەسەر پشتگیریکردنی بەڕیوەبردنی دامەزراوەیی و بڕیارەکانی لێکۆڵەرەوەکان لەسەر بنەمای پرۆسەی شیکردنەوەی زانیاری و بڵاوکردنەوەی داتاکان.
جێبەجێکردنی یاسا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە هامووکات زیاتر ڕوبەروی بەرەنگاربوەنەی ئاڵۆزبووەتەوە بەشیوەیەکی زیاتر لە هەرکاتێک لە ڕابردودا لەڕووی بە پرۆسەکردن و هاوبەشیپێکردنی زانیاریەکان.
لەهامان کاتدا، بەشێوەیەکی بەرچاو داواکاری بەرزکاروەتەوە بۆ مەبەستی زیاتر کاریگەریبوون و لێهاتویی و لێپرسینەوەی پۆلیس.
پشتبەستن بەهەواڵگری لەکاری پۆلیسدا وهاوکاری فرەئاژانسی لەم ساڵانەی دوایدا گەشەیسەندووە وەک وەڵامێک بۆ زیادبوونی بەرەنگارییەکان. ئەم مۆدێلە تەنها ڕێگەیەکی مۆدێرن دابین ناکات بۆ ناساندن و پلاندانان دژی زیادبوونی هەڕەشەی نەتەوە جیاوازەکان وەکو تیرۆریزم و تاوانی ڕێکخراوەیی، بەڵکو دەتوانرێت بەسەر پلانی پێشکەوتوی ڕۆژانە و بەڕێوەبردنی کاری پۆلیسدا جێبەجێبکرێت.
چالاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی مەشق ولێهاتووی وەزاراتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدران وە دواتر وۆرکشۆپی سهەمیش ئەنجامدەدرێت.