١٤ سەرکردەی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەشداریانکرد لە وۆرشۆپێکی سەرکردایەتی ستراتیجی باڵا و گۆڕان لە بەڕێوەبردندا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کارامەیی پیشەییان.
وۆرکشۆپەکە کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند، پرۆژەیەکی فرۆکەوانی بوو کە لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە بەهاوبەشی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕێکخرابوو.
وۆرکشۆپەکە دیمەنێکی تیۆریی بۆ تیۆرکانی سەرکردایەتی، هەروەها ڕاهێنانی دروسکراوی کرداری لەسەر بنەمای کەیسەکەن بەخشیە بەشداربووان بەمەبەستی تاقیکردنەوەی ئەو ڕێگە جیاوازانەی کە دەتوانن بەشداربن لە بەدیهێنانی وەزارەتێکی بەهیز و پڕ ئەنجامی دروست. جگە لەمەش، چالاکییەکە کاتێکی تەرخانکرد بەمەبەستی زیادکردنی هاوکاری و هەماهەنگی ناوخۆیی دەزگاکان لە نێوان ١٤ سەرکردەی سترتیجی باڵادا، کەلەنیوانیاندا دوو خانمە ئەفسەریشی تێدابوو.
بەشداربوان و ڕێکخەرانی خوڵی سەرکردایەتی ستراتیجی باڵا و گۆڕان لە بەڕێوەبردندا
- ئەمە یەکەمجارە کە دەستەی یەکێتی ئەوروپا چالاکییەک ئەنجامبدات بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای پیشەیی بەرپرسان و سەرکردەکان لە ئاستێکی باڵادا. هیوادارین کە وەزارەتی ناوخۆ و پسپۆڕە باڵاکانی وسەرئەنجام تەواوی وڵاتەکە بتوانن بەڕاستی سود لەم پرۆسەیە وەربگرن. وە ئەم پرۆژەی فرۆکەوانی یە تۆوێکی چاندبێت کە ئێمە بتوانین زیاتر گەشەی پێبدەین.
وۆرکشۆپەکە نمونەیەکە لە پشتگیری بەردەوامی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق. لیوا زیاد طە علی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەشق و لێهاتوویی لە وازارەتی ناوخۆ پیزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵ وکارەکانی دەستەکە، کە هاوبەشیدەکەن لە گەشەپێدانی کارامەیی ئەدای دەزگا جۆراوجۆرەکانی وەزارەتی ناوخۆدا.
- دەمانەوێت سوپاسی هەموو ئەو بەرپرسانە بکەین بەشداربوون لە جێبەجێکردنی پرۆژەی پشتیوانیکردن لە توانا ستراتیجیەکانی سەرکردایەتی باڵای وەزارەت و لە جێبەجێکردنی ئەو وۆرکشۆپە پێنج ڕۆژییەی لە بنکەی ئامادەکاری و لێهاتوویی فەرماندەکان بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپێکی جایواز و کاریگەربوو لەڕووی بەشداریکردن و دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان. سوپاسگوزاری خۆمان ئاراستەی حکومەتی ئەڵمانیا و ئەو کەسانەدەکەین کە هاوکاری دارایی پرۆژەکەیان کردبوو وە هەروەهابە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو و بەکارهێنانی تەاوای ئەم پرۆژە گرنگە دەکەین.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن لیوا زیاد طە علی، بەڕیوەبەری بەڕیوەبەرایەتی گشتی مەشق و لێهاتوویی لە وازارەتی ناوخۆی عێراق کرایەوە.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەنتەری جنێڤ (دی سی ئەی ئێف) بۆ بەڕێوەبردنی(حکومڕانی) ئاسایش ئەنجامدرا، کە بنکەکەی لە شاری جنێفە لە سویسرا کە مێژویەکی دوورودریژی هەیە لە پشتگیری وڵاتەکان و ڕێکخراوەکان بۆ باشترکردنی بەڕیوەبردنی کەرتە ئەمنییەکانیان. بەڕیوبەری سەنتەرەکە تۆماس گویربەرباسی لە گرنگی ئەم جۆەرە ڕاهێنانە کردو ڕوونیکردەوە.
- حکومڕانییەکی باشی کەرتی ئەمنی- لەچوارچێوەی حکومڕانی دیموکراتی، سەروەری یاسا، ڕیزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی ڕەگەزی- بەردی بناغەی گەشەسەندنی بەردەوام و کلیلی پێشکەوتنی ئاسایشی دەوڵەت و خەڵکەکەیەتی.
بینەری ڕاپۆرتی هاوڵەکانی ئەلعیراقیە بن دەربارەی وۆرشۆپێکی سەرکردایەتی ستراتیجی باڵا و گۆڕان لە بەڕێوەبردندا کە لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕیکخرابوو (ماوەی ٢ خولەک و ٤٠ چرکە)