دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
ڕاوێژکارانی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئامۆژگاری و پشتگیری بۆ ناوەندی ئۆپەراسیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن
12-10-2021

لە ١٠ تشرینی یەکەمی 2021 عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی خۆی ئەنجامدا نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بە مەبەستی پێشکەشکردنی پشتگیری و ئامۆژگاری لە ڕوانگەی فەرماندەیی و کۆنترۆل و بەڕێوەبردنی قەیرانەوە بەشداری لە ناوەندی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردن لە بەغدا کرد.


 

ڕاوێژکارە باڵاکانی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئیلکا هیرانێن و دۆنال ئۆدریسکۆل لە ناوەندی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردن.

 

نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (ئی ئو ئەی ئێم عێراق) دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە لە نزیکەوە هاوکاری هاوتا عێراقییەکان بکات بە پێشکەشکردنی پشتگیری و ئامۆژگاری لە ناوەندی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردن، جەرگەی ئەو جێگەیەی بڕیارە لەسەر روداووەکانی ئەمنی دەردەچوو لەو ڕۆژ. ئەمەش لە چوارچێوەی و پارامیتەرەکانی ڕاسپاردەی ئی ئەی ئێم عێراق کە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێشکەشکردنی ئامۆژگارییە ستراتیژییەکان، لەوانە لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی قەیران و فەرمان و کۆنترۆڵدا

 

دوو تیمی دوو ڕاوێژکاری پایەبەرز کە تایبەتن بە فەرمان و کۆنترۆڵ و قەیران و بەڕێوەبردنی سنوور لە ناوەندی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردن بە درێژایی ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادەبوون، بە یاوەری هاوکارێکی لۆکالی بۆ دابینکردنی وەرگێڕان.

جەنراڵ کریستۆف بویک، سەرۆکی نێرەکە لەعێراق، کە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا وتی:

 

سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراق و وەزیری بەرگری دەکەین بۆ ئەو بانگهێشتە بۆ ئەوەی ببینە بەشێک لە ناوەندی باڵای پرۆسەی هەڵبژاردن لە ڕۆڵی ڕاوێژکاریی ستراتیژیمان لەم ڕۆژە زۆر گرنگەدا بۆ خەڵکی عێراق ئەمە یەکەم هەنگاوی زۆر ئەرێنی بوو و شانازی بوو بۆ ئێمە کە تاکە دامەزراوەی نێودەوڵەتی بین کە تا ئەم ئاستەی ڕێگەپێدانی پێ داوە. لە داهاتوودا، ئێمە پێمان خۆشە زیاتر بنچینە بۆ دۆخی ئەمنی ڕاستەقینە کە بتوانین ئامۆژگاری ستراتیجی خۆمان پێشکەش بکەین.

 

هەروەها ئیو ئەی ئەی ئێم عێراق توانای یەکخستنی ئەزموون و تێبینیەکان دەبینێت کە لە ناوەندی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵبژاردندا کۆکراوەتەوە بۆ فۆرماتی ڕاهێنانی جۆراوجۆر کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لەلایەن ئەرکەکەوە پەرەیان پێ دەدرێت دۆناڵ ئۆدریسکۆل، ڕاوێژکاری باڵای ستراتیژی ئی ئەی ئێم عێراق لەسەر فەرمان و کۆنترۆڵ، کە لە EoC ئامادە بوو، توانای دروستکردنی ڕاهێنانی سەر مێزی کار بۆ ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی پەیوەندیدار بە ئاسایشی داهاتوو دادەنێت.

 

ڕاهێنانەکانی سەر مێز جۆریکی ڕاهێنانە لەسەر بنەمای سیناریۆ کە ئەندامانی تیمەکە لە شوێنێکی نافەرمیدا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ و ڕاهێنان دەکەن لەسەر ڕۆڵەکانیان و هەروەها وەڵامەکانیان بۆ دۆخێکی نائاسایی تایبەت. ئەم جۆرە ڕاهێنانانە وا لە بەشداربووان دەکەن کە لاوازیە شاراوەکان بناسێن و دەستنیشان بکەن و تواناکانیان زیاتر بکەن بۆ فەرمان و بەڕێوەبردنی ڕووداوە گرنگەکان و بارودۆخەکان. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم جۆرە ڕاهێنانە دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ هاوتا عێراقییەکانمان.

 

هەروەها ئی ئو ئەی ئێم عێراق توانی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا لە چوارچێوەی ڕێبازی یەکپارچەیی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق بکات. نێردەکە دوو تیمی پاراستنی نزیکی دابین کرد بۆ تیمەکانی چاودێری کورتخایەنی ناوخۆیی شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاسانکردنی سەردانەکانیان بۆ ناوەندەکانی دەنگدان لە ناوەڕاستی بەغدا لە بەشداریکردنیان لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن لە عێراق.

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.