ئەمڕۆ دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی، مەراسیمی کۆتایهێنان بە ڕێوڕەسمی پێنج ڕۆژەی "وۆرکشۆپی چۆنیەتی داڕشتنی پلانی ستراتیجی" لەشاری هەولێر بەڕێوەبرد. ٣٢ پلانداڕێژەری ستراتیجی لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون.
- جێگری فەرماندەی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند کە ئەم ئەزمونە لە دوولاوە زۆر بەنرخ بوو ، لەلایەک لەڕووی بابەتەکەوە و لەلایەکیتریش لەڕووی ئەوەی کە بتوانین لەگەڵ هاوکارانمان لە عێراقی فیدڕاڵ پێکەوە فێرببین. ووتیشی ئەم وۆركشۆپە لە داهاتوودا وەک هاندەرێک بۆ کاری پێکەوەیی خزمەتدەکات وەهەروەها ئێمە تۆڕێکی گرنگمان لە نێوان بەشداربواندا دامەزراندووە.
وۆرکشۆپەکان بەتایبەتی دیزاینکراون بۆ بنیاتنانی توانا وشارەزایەکانی پلانداڕێژەرانی ستراتیجی وەزارەتی ناوخۆکە هەریەک لە بابەتەکانی وەکو دونیابینی، بەهاکان، ئامانجەکان و چۆنیەتی گەشەسەندنی پلانە ستراتیجیەکانی ڕێکخراوەکان لەخۆدەگرێت. ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە دەستەبەرکردنی چاکسازیە لەناو چاکسازی کەرتی ئاسایشدا.
- فیڵ هەینز، ڕاوێژکاری باڵای ستراتیجی عێراق بۆ پلاندانان و بەرنامەڕێژی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا ووتی، من خۆشحاڵم کە بەهاوبەشی کاردەکەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچونی وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی گەیاندنی ئەم وۆرکشۆپە ئاستبەرزە، کەتێیدا مەشق و ڕاهێانان بە ٢٩٠ بەپرسی پلە باڵا کراوە. بەتایبەتی من سەرسامبووم بە پەرۆشی و بەشداریکردنی هەریەک لەوانەبێژان و بەشداربووانیش. هەروەها مایەی خۆشحاڵییە کە یەکێک لەبەشداربووانی خولەکە خانمێکی کوردە، وە بەهیوای ئەوەی کە ببێە هۆی هاندانی زیاتری خانمان بۆ ئامادەبونیان لە وۆرکشۆپەکانی داهاتوودا. ئەم وۆرکشۆپە پرۆژەیەکی گەورەی ئاستبەرز بوو کە تەواوی دەستەکە تێیدا بەشداربوون.
ڕاوێژکارانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بیرۆکە و تێڕوانین و پشتگیری ئەوروپی پێشکەشدەکەن لەماوەی خولەکەدا.
- جۆن مۆکای، ڕاوێژکاری باڵای ستراتیجی عێراق بۆ بۆ چاکسازی دامەزراوەیی لە دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا ووتی، بەشداربووان بەپەرۆشن بۆ وەرگرتنی زانیاری بەسود لەسەر چۆنیەتی دانانی پلانی ستراتیجی لەلایەن دامەزراوە ئەمنی یەکانی یەکێتی ئەوروپاوە. ڕۆڵی ئێمە بریتی یە لە یارمەتیدان بۆ ئاسانکاری و چالاکردنی گفتوگۆکان وە دڵنیابوون لەوەی کە ئەمە بە سەرکردایەتی عێراقیەکانە، وە گرنگە بۆ بەهێزی و خاوەندارێتی نەتەوەیی. وۆرکشۆپەکە ئاستێکی باڵای نیشاند لە ئامادەبوون بۆ گۆڕانکاری و باشترکردنی پلانە ستراتیجییانەی کە لەئێستادا هەن.