ڕاوێژکاری ستراتیژی باڵای دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق پوختەیەکی دەربارەی خولی ڕاهێنانەکە پێشکەشکرد و وتی: “بەڕێوەبردنی مەترسی پرۆسەیەکی گرنگە بۆ هەموو دامەزراوەیەک کە نابێت بە کەم سەیر بکرێت. شیکردنەوەی کاریگەری و ئەگەری ڕووداو و کێشەکان بنەمای بڕیاردانی پشتبەستوو بە زانیاری و بەڵگەیە کە کارایی و کاریگەری و خۆڕاگری دامەزراوەیی زامن دەکات”
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی بەرێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوون خولێکی ڕاهێنانی گشتگیریان لە هەولێر پێشکەشکرد سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان، دەستنیشانکردنی مەترسییەکان، شیکردنەوەی مەترسییەکان.
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا و پارێزگا جۆراوجۆرەکانی باکوور بۆ ماوەی هەفتەیەک بەشدارییان کرد لە بەرنامەیەکی چڕدا بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی پیشەیی و پەرەپێدانی فراوانتری دامەزراوەیی خۆیان. ئەم ئەزموونانە ڕۆڵیان دەبێت لە بەدەستهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانی وەزارەت، باشترکردنی پرۆسەی پلاندانانی ستراتیژی، بنیاتنانی توانا گرنگەکان، هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە لە بەهێزکردنی توانای خۆڕاگری دامەزراوەیی وەزارەتی ناوخۆ.