نزیکەی حەوت ساڵ بەسەر ڕزگاربوونی عێراق لە دەستی داعش تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا ئەم وڵاتە پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە بواری ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
بەهۆی گۆڕانکاریە بەردەوامەکان لە هەڕەشەکانی پەیوەست بە تیرۆرەوە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆنفرانسێکی ڕێکخست بۆ پێداچوونەوە بە ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کۆنفرانسەکە بە پاڵپشتی دەزگای ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ڕێکخرا. زیاتر لە 100 نوێنەر ئامادەبوون لە لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لیژنە لاوەکییەکان کە کار لەسەر ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن، هەروەها نوێنەرانی وەزارەت و پارێزگا جۆراوجۆرەکان لە سەرتاسەری عێراق، جگە لە بەشداربووانی دەستە حکومییەکانی تر، بەشداربووان هەستان بە هەڵسەنگاندنی ستراتیژی ئێستای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دیاریکردنی ڕێڕەوی کاری ستراتیژیە نوێیەکە کە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ئەندەرس وایبێرگ سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا کە نزیکەی هەموو ڕاوێژکارە ستراتیژییەکان یاوەری بوون و خۆی شەرەفی پێشکەشکردنی وتارێکی هەبوو، پوختەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "گرنگی ئەم کۆنفرانسە بۆ دەستەکەمان لە ئامادەبوونی ئێمەدا دەردەکەوێت". ستراتیژیە نوێیەکە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەموو بوارە بابەتییەکانی ئەو ئەرکەی کە دەستەکە جێبەجێی دەکات، بۆ نمونە: بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، پاراستنی میراتی کولتووری و بەڕێوەبردنی سنوورەکان. بۆیە گرنگە هەموو ڕاوێژکارەکان بزانن کە هاوئەرکە عێراقییەکانیان بڕیار لەسەر چی دەدەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پاڵپشتییان پێشکەش بکەن لە هەموو بوارەکاندا.