دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
یەکەمین بەرنامەی پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی ژنان ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە وەزارەتی ناوخۆ
03-10-2024

هێشتا ژنان لە پۆستی سەرکردایەتیدا لە کەرتی ئەمنی عێراقدا کەمن. بۆ پشتگیریکردن لە وەزارەتی ناوخۆ و بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە پۆستەکانی بەڕێوەبردن، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەورەپا لە عێراق بەرنامەیەکی گشتگیری ئامادەکردووە بۆ پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی ژنان کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە پارەدار دەکرێت.

نزیکەی پەنجا سەرکردەی ژنی ئێستا و داهاتووی وەزارەتی ناوخۆ بەشدارییان لە بەشی یەکەمی ئەم بەرنامە فرە هەفتەییەدا کرد. خولی زیاتر کە تا مانگی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت. لەگەڵ وانەبێژە باڵاکانی ژن لە قوتابخانەی بەڕێوەبردنی ڕۆتەردام لە زانکۆی ئیراسموس لە هۆڵەندا ئامادەبووان شێوازی سەرکردایەتی خۆیان پێناسە کرد و باسیان لە سوودەکانی سیفەتەکانی سەرکردایەتی ژنان کرد و تواناکانیان باشتر کرد.


بەشداریکردنی ستراتیژی ژنان لە پەرەپێدانی سیاسەتەکانی کەرتی ئاسایش و بەشداری چالاکانە و مانادار و نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە وەزارەتی ناوخۆدا گرنگە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش بۆ هەموو دانیشتوان. دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق شانازی دەکات کە ڕاوێژ و پاڵپشتی پێشکەشدەکات بۆ پرۆسەی چاکسازی و گەیشتن بە کەرتێکی ئەمنی گشتگیر لە عێراقدا.



ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.