دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
EU-ACT 2 بە پاڵپشتی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق وۆرک شۆپێکی پێشکەش کرد بۆ برەودان بە لەخۆگرتنی ستراتیژی ژنان لە کەرتی ئاسایشدا
11-09-2024

پڕۆژەی کاری یەکێتی ئەوروپا دژی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان (EU-ACT 2) وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژەی بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕێکخست لە بەغدا، کە تیایدا تیشک خرایە سەر زیادکردنی بەشداری ژنانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان.

نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵێک خانمی پسپۆڕی یەکێتی ئەوروپا و دەستەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ناوخۆ باسیان لەو دەرفەت و ئالنگاریانە کرد کە ڕووبەڕووی ئەو ژنانە دەبنەوە کە لە بواری هەواڵگری و جێبەجێکردنی یاسا و دەسەڵاتی دادوەریدا کاردەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان. 

هێشتا گومان هەیە بەرامبەر بەو ژنانەی کە لە چاکسازی کەرتی ئەمنیدا کاردەکەن. لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر گرنگی دانانی ژنان لە ڕۆڵی سەرکردایەتی کرایەوە، لە دەرەوەی ئەرکە کارگێڕییەکان، و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەکانی بڕیاردان بۆ پرۆسەی چاکسازییەکانی کەرتی ئاسایش.

هەروەها باسیان لە بەشداریکردنی ستراتیژی ژنان کرد لە پەرەپێدانی سیاسەتەکانی کەرتی ئەمنی و بەشداری چالاکانە و مانادار و نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە دامەزراوە عێراقییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکاندا.

پێشینە: یەکێتی ئەوروپا برەودەدات بە بەشداری ژنان، مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی و ئاسایش لە ناو سنوورەکانی و دەرەوەی سنوورەکانیدا. پرۆژەی چوار ساڵەی (EU-ACT 2) کە لە مانگی حوزەیرانی 2023 دەستیپێکردووە و لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی و ئەمریکای لاتینی بۆ کارگێڕی و سیاسەتی گشتی(FIIAPP) (ئیسپانیا)، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ((CIVIPOL و دەزگای پۆلیسی نیشتیمانی (ئیتالیا) جێبەجێدەکرێت، چالاکانە هەوڵدەدات پشکی ژنان زیاد بکات، هەم لەسەر ئاستی بەشداربوون و هەروەها لەسەر ئاستی دابینکردنی شارەزایش


ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.