دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئاستی ئاسایشی بۆنە وەرزشییەکان لە هەڵەبجە بەرەوپێش دەبات
28-08-2024

بە مەبەستی پشتیوانی لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ باشترکردنی سەلامەتی تاکەکان لە ڕووداوە وەرزشییە گەورەکاندا لە سەرانسەری وڵات، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەم دواییانەدا خولێکی ڕاهێنانی جەختکراوی لەسەر 'بەڕێوەبردنی بۆنە وەرزشییە گەورەکان' لە هەڵەبجە ئەنجامدا. EUAMIraq خولێکی ڕاهێنانی لە هەڵەبجە ئەنجامدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان لە سەرانسەری عێراق، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لە بۆنە وەرزشییە گەورەکاندا.

فەرماندە باڵاکانی پۆلیسی هەڵەبجە لەم خولەدا کۆکرانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان لە بەڕێوەبردنی ئاپۆڕای جەماوەری، ئاسایشی یاریگاکان، و ستراتیژیە کاریگەرەکانی پەیوەندی و گفتوگۆ.

ئەم خولە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک خولی ڕاهێنانە کە لە بەغدا، بەسرە، هەولێر، دهۆک، و سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەم خولەی هەڵەبجەش بەردەوامیدانە بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییە هەرێمییەکان و لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش لە بۆنە وەرزشییە ناوخۆییەکاندا.

ڕاوێژکاری ستراتیژی باڵای دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "لە ڕێگەی ئەم زنجیرەیە لە خولەکانی ڕاهێنان، ئامانجمان پشتگیری عێراقە لە بەدەستهێنانی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە بەڕێوەبردنی ڕووداوە وەرزشییەکان، و بەشداریکردن لە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر و پارێزراوتر بۆ پێشبڕکێ وەرزشییەکانی داهاتوو."


ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.