لەسەر داوای پەیمانگای باڵای ئامادەکردن وشیاندنی سەرکردەکان لە ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق پرۆگرامێکی سەرکردایەتیی ستراتیژیی بۆ بڕیاردەران لەسەر ئاستی کەرتی ئاسایش ئەنجامدا. د.عەبدولکەریم کازم عەجیل ڕاگری پەیمانگای باڵای ئامادەکردن وشیاندنی سەرکردەکان ئەو پرۆگرامە دوو ڕۆژییەی کردەوە کە نوێنەرانی باڵا لە چەندین دامەزراوەوە لە سەرتاسەری وڵات ئامادەی بوون.
پرۆگرامەکە پێکهاتەیەك بوو لە زانیاریی تیۆریی ودانیشتنەکانی کارکردنی کرداریی وگفتوگۆ لەسەر پەیڕەوکاریی باش بۆ برەودان بە سەرکردایەتیی کاریگەر ودیدگای ستراتیژیی و لێپرسینەوە.
لەو بارەیەوە ڕۆبەرت بۆیر سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق بەوەکالەت لە میانەی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانەمەکاندا وتی" سەرکردەکانی خاوەن کارامەیی وئاکار وبیرکردنەوە لە داهاتوو بنچینەیین بۆ بنیاتنانی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی ئاسایش. ئەم متمانەیەش ڕەوایی دەدات بە ئاژانسەکانی ئاسایش و بناغەیەکی سەرەکیی دادەنێت بۆ ئارامیی وئاسایشی عێراق".
پەرەپێدانی بەردەوامی سەرکردایەتیی زۆر گرنگە بۆ ئاسانکاریی بۆ چاکسازییە دامەزراوەییە پێویستەکان و پشتگیریکردنی حکومەت لە بەڕێوەبردنی گۆڕانکاریدا، لەنێویاندا پشتگیرییکردن لە چاکسازیی کەرتی ئاسایش. بۆ برەودان بەم گۆڕانکارییە، پەیمانگای باڵای ئامادەکردن وشیاندنی سەرکردەکان پشتگیریی دەکات لە ڕێی خول و ڕاهێنان و چالاکییەکانەوە لە ئاستی بەرزدا بۆ سەرکردایەتیی باڵای هەموو دامەزراوە حکومییەکانی عێراق (یاریدەدەرانی وەزیرەکان وبەڕێوەبەرە گشتییەکان وجێگرانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان وهتد).