دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق ئاسانکاریی دەکات بۆ سەردانی لیشبۆنە بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندییدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق
01-07-2024

لە چوارچێوەی هەوڵەکانییدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق یاوەریی شاندێکی عێراقی کرد لە سەردانێکدا بۆ لیشبۆنە، بۆ سەنتەری شیکاریی وئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان - ماددە هۆشبەرەکان ناسراو بە (MAOC (N)) وسەنتەری چاودێریی ئەوروپیی بۆ ماددە هۆشبەرەکان وئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان (EMCDDA) ودەزگای پۆلیسی دادوەریی پورتوگالیی. دەکرێت ئەم سەردانە وا لێی بڕوانرێت کە لەسەر بنەمای نیازی عێراق بووە بۆ زیاتر پەرەپێدانی زانین لەمەڕ دووبارە مکومکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتیی. ئەو دامەزراوانەی سەردانیان کراوە هەموویان ئەزموونی چڕوپڕیان هەیە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە (نێودەوڵەتییەکان) بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان. بە هاوبەشیی پێکردنی باشترین پەیڕەوکارییەکان و ئەو وانانەی بەدەستهاتوون، مەبەستی بەهێزکردنی هاریکارییەکان بەرجەستەکرا.


(MAOC (N)) دەستپێشخەرییەکی شەش وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپایە کە بریتیین لە (فەرەنسا وئێرلەندا وئیتاڵیا وئیسپانیا وهۆڵەندا وپورتوگال) لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، کە لەلایەن سندوقی ئاسایشی ناوخۆی یەکێتیی ئەوروپاوە بە هاوبەشیی دارایی دەدرێت. سەنتەرەکە کۆڕبەندێك بۆ هاریکاریی فرەلایەنە دابین دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرە نایاساییەکانەوە لە ڕێی دەریایی وئاسمانییەوە.


 (EMCDDA) بنکەی سەرچاوەیی ئەوروپییە لەسەر زانیارییەکانی ماددە هۆشبەرەکان وئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان وشیکاریی دۆخی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەوروپا کە بە چڕکردنەوەی سەرنج لەسەر بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان وزیانە پەیوەندیدارەکان و دابینکاریی ماددە هۆشبەرەکان، کۆمەڵێك زانیاریی گشتگیر دابین دەکات پەیوەست بە هەموو ئەم بابەتانە ودەستێوەردانە سەرەکییەکانی کەمکردنەوەی زیانەکان. دەزگای پۆلیسی دادوەریی پورتوگالیی یارمەتیی دەسەڵاتدارانی دادوەریی دەدات لە لێکۆڵینەوەی تاوانکارییدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسناکترین و ئاڵۆزترین و زیانبەخشترین جۆرەکانی تاوان لەوانە بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرە نێودەوڵەتییەکانەوە.

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.