دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق پەرەدەدات بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەبارەی بەڕێوەبردنی سنوورەکانەوە
16-06-2024

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق زنجیرەیەک دیداری بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەمەڕ بەڕێوەبردنی سنوورەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد وهەولێر وسلێمانی وبەسرە ڕێکخست. ئامانجەکە ئەوەبوو دەزگا لێپرسراوەکانی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەو فڕۆکەخانانەی جێی مەبەست بوون کۆبکرێنەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردن. بە زانینی پێشوەخت لەسەر ئاستە ڕوو لە زیادبوونەکانی هاتوچۆ، لێپرسراوان لە بەڕێوەبەرایەتیی مۆڵەتپێدانی مانەوە و پاسپۆرت باسیان لە ئەزموونەکانی ژینگەی کارکردنی خۆیان کرد ودەرفەتەکانیان بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکان دەستنیشان کرد. زیاتر لەوەش، ڕاوێژکارە باڵا ستراتیژییەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکانی ئێستایان خستەڕوو.

سنوورەکانی عێراق تایبەتمەندیی و ئاڵنگارییگەلی ناوازەیان هەیە 

دەستەکە پشتگیریی عێراق دەکات لە داڕشتن وجێبەجێکردنی ستراتیژێکی نیشتمانیی بەڕێوەبردنێکی یەکخراوی سنوورەکاندا. سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا وئێران وکوەیت وعەرەبستانی سعودیی وئوردن وسوریا، تایبەتمەندیی وئاڵنگارییگەلی ناوازەیان هەیە بۆ عێراق. ستراتیژی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنوورەکان (IBM) ی عێراق هاوبەشیی دەکات لە دابنیکردنی ئاسایش وسەقامگیریی بۆ سنوورەکان، بەمەش مەترسیی گرژیی وململانێکانی پەیوەست بە کێشە سنوورییەکان کەمدەبنەوە. هەروەها ستراتیژی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنوورەکان ڕۆڵێکی سەرەکیی دەبینێت لە ڕێگرییکردن لە دزەکردنی گروپە توندڕەوەکان وبە قاچاخ بردنی چەک وبازرگانییکردن بە کاڵای نایاساییەوە لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.


بەڕێوەبردنی کاریگەر و کارا وهەماهەنگکراوی سنوورەکان سەرەکییە بۆ سنوورگەلی پارێزراو

ڕاوێژکاری باڵای ستراتیژیی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق بە کورتیی ڕوونیکردەوە کە "ستراتیژی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنوورەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی وهاریکاریی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی وهاریکاریی نێوان دەسەڵات و دەزگاکان. لەمەوە، ئەم ئاڵوگۆڕکردنەی پسپۆڕان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر وکارا وهەماهەنگکراوی سنوورەکان".

ئەفسەرێکی پلە بەرزی بەغدادیش وتی “ لەسەدا ٨٠-٩٠ی چالاکییەکانمان لە هەموو فڕۆکەخانەکاندا هاوشێوەن. بەڵام ئەزموونەکانمان جیاوازن. دیدارەکە بە تایبەتیی مایەی دەوڵەمەندکردنی ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان بوو لەم بارەیەوە”.

لێپرسراوێکی پلە بەرزی فڕۆکەخانەش لە بەسرە لەو بڕوایەدابوو کە "هاوبەشیی پێکردنی زانیاریی لەسەر بەڵگەنامە ئاشکراکان بۆ کاری ڕۆژانەمان زۆر گرنگە و وامان لێدەکات ڕێگرییەکان توندتر بکەینەوە لەبەردەم قاچاخچییان و تاوانباراندا". 

بەشداربوویەکیش لە سلێمانییەوە ڕوونیکردەوە “ئەم ئاڵوگۆڕە بووەتە هۆی پەیوەندییەکی نزیکتر لە نێوانماندا، ئێستا زۆر ئاسانترە پەیوەندیی بکرێت بە کەسێکەوە و بە کورتیی باس لە هەندێک حاڵەت بکرێت”.

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.