دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM Iraq) میوانداری سیمینارێکی ئاستی بەرز دەکات دەربارەی ئاسایشی تۆپی پێ لە عێراق
28-05-2024

دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM Iraq)، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و یەکێتی تۆپی پێی عێراق، سیمنارێکی ئاستی بەرزیان بەڕێوەبرد: "پێکەوە بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی ئاسایشی تۆپی پێ لە عێراق". ئەم بۆنە گرنگە، بووە هۆی کۆکردنەوەی چەندین فەرماندە و بەرپرسی باڵای پۆلیسی عێراق، خزمەتگوزارییەکانی ئاسایش، فەرمانگەکان و چەندین لایەنی پەیوەنداری بەغداد، بەسرە و هەرێمی کوردستانی عێراق.


سیمینارە ئاست بەرزەکە جەختی خستە سەر نمایشکردنی ستانداردە نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەلامەتی و ئاسایش، لەگەڵ بایەخدانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی ناوچەکانی (Zone Ex) (واتا ناوچەکانی دەوروبەری یاریگا) لەکاتی چالاکییە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەم گفتوگۆیانە سوودی گەورە دەگەیەنن بە هاوبەشە عێراقییەکان، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییە وەزشییە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی کاریگەرتر، بەتایبەتی پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایش.

زیاتر لە 150 کارمەندی ئاسایش لە سەرانسەری عێراق بەشدارییان لەم سیمینارەدا کرد. ئەم چالاکییە هەنگاوێکی تری ناوازە بوو لەمیانەی هاوکاریی بەردوام لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، وەک جێگری سەرۆکی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) لە ووتەکەیدا دووپاتی کردەوە:



"ئەم سیمینارە یەکێکە لە کۆمەڵێک چالاکیی پاڵپشتیی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) کە پێشکەشی کردوون بە وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی دوو ساڵی رابوردو، لەسەر بابەتەکانی بەڕێوەبردنی چالاکییە گەورەکان، بەتایبەتی یاری و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ. تا ئەمڕۆ، دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) چەندین وێرکشۆپی ئەنجامداوە لە بەغداد، بەسرە، هەولێر و سلێمانی، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامەکە دەربارەی بەڕێوەبردنی یارییەکانی تۆپی پێ بەشێوەیەکی سەلامەت و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. دڵنیاییکردن لەوەی پاڵەوانییە گەورەکان بەشێوەیەک رێکدەخرێن کە هاندەران هەست بە سەلامەتی بکەن بەدرێژایی چالاکییەکە، زۆر گرنگە نەک تەنها لەبەر هۆکاری بازرگانیی، بەڵکو وەک ئەرکێکی سەرەکیی چاودێریی. لەبەرئەوەی تادێت عێراق میوانداری پاڵەوانێتی وەرزشی گەورە دەکات، کە ئاپۆڕای گەورە رادەکێشت لە ناوچەکە و دەرەوە، ئەم ئەرکی چاودێرییە دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی."


بەڕێز پیتەر سۆلسترەپ-یورگنسن (Peter Tholstrup-Jorgensen) راوێژکاری ستراتژیی پێشکەوتووی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) وتی: "ئاستەنگی بەڕێوەبردنی ئاپۆڕای گەورە، ئاستەنگێکی ناسراوە لەسەرانسەری جیهان و تاکە یەک رێگەچارە نییە بۆ ئەم ئاستەنگە. لەڕێگەی هەڵسەنگاندنی ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانی پێشتر و بونیاتنانی زیاتر لەسەر چەمکە ستراتیژییە سەلمێنراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئاپۆڕا، دەتوانین یارمەتیدەر بین لە دانانی چوارچێوەیەکی سەلامەتتر بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییە وەرزشییە گەورەکان.



رۆژەکە کۆتایهات بە گفتوگۆیەکی زیندووی پانێڵێکی سێ پێشکەشکاری سەرەکیی: لە دانیمارکەوە بەڕێز تۆماس ریداڵ (Thomas Rydahl) پسپۆڕی بەڕێوەبردن و سەلامەتی ئاپۆڕا و بەڕێوەبەری گشتی (Event Safety). سۆفی داڵ (Sofie Dahl) سەرۆکی بەشی راوێژکاریی لە (Event Safety). نیک مادسێن (Nick Madsen) بەڕێوەبەری یاری لە یەکێتی تۆپی پێی دانیمارک (DBU)؛ هەروەها عەقیدی پۆلیس حەیدەر موحسن، بەڕێوەبەری ئاسایشی یاریگای بەسرە؛ بەڕێز ئەحمەد قتیشات سکرتێری گشتی یەکێتی رۆشنبینی وەرزشوانانی ئوردونی نێودەوڵەتی؛ و عەمید غەسان عبدالرضا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق.



لەمیانەی گفتوگۆکاندا، ئەو بابەتانەی باسکران بریتی بوون لە ئەگەری پەیڕەوکردنی ڕێبازە ئەوروپییەکانی وەک (Zone Ex)، بەمەبەستی بەهێزکردنی سەلامەتی و ئاسایش لەناو و لە دەوروبەری یارییە نێودەوڵەتییەکان لە یاریگاکانی تۆپیی پێ لە عێراق. هاوکات گفتوگۆکان رووماڵی وانە هەڵهێنجراوەکانیان کرد لەئەنجامی میوانداریکردنی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها تیشکخرایە سەر ئاستەنگەکان و سەرکەوتنەکان لەم ناوچانە. لەهەمان کاتدا،

سیناریۆ شیاوەکانی مەترسیی لە چالاکییە وەزشییە جیهانییەکان شرۆڤەکران و جەختکرایەوە لە گرنگیی رێوشوێنە چالاکەکان و هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵەکردنی کاریگەرانە لەگەڵ ئەم ئاستەنگانە.

ئەم هەوڵە هەرەوەزییە هێمایە بۆ کارکردنی گرنگ بۆ دڵنیابوون لەوەی چالاکییە وەرزشییەکان لە عێراق لە ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی و بەڕێوەبردندان، هەروەها بناغەڕێژی دەکات بۆ سەرکەوتن لە ئایندەدا لە بواری ئاسایشی وەرزشەکان. ئێمە پێکەوە ئاسایشی تۆپی پێ لە عێراق بەهێزتر و باشتر دەکەین.

بۆچوونی بەشداران:


عەمید ئەنمار عامر عباس ئەلخەزرەجی، بەڕێوەبەری ئاسایشی یاریگا لە بەغداد، وتی:

"ئەم چالاکییە زۆر گرنگە، ئێمە خۆشحاڵبووین بە ئامادەبوون بەهۆی بایەخ و بەهای زانیارییە پێشکەشکراوەکان. زانیاری نوێ دەربارەی (Zone Ex) و بەڕێوبردنی زۆر سوودبەخش بوو.

پێویستە دەستخۆشی لە دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) بکەین بۆ زانیارییە قووڵەکانی وێرکشۆپەکان، کە بریتی بوون لە هاوبەشیکردنی پیادەکردنە نموونەییە ئەوروپییەکان و گونجاندنیان لەگەڵ بارودۆخی عێراق.

یەکێک لە گرنگترین ئەو بوارانەی بووە هۆی بەهێزکردنی ئەدای ئێمە لە یاریگاکان بریتیی بوو لە بەرەوپێشبردنی پلاندانانی ستراتیژیی. ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری کرد لە بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی ئاپۆڕا لە چالاکییە وەرزشییە گەورەکان، هەروەها دڵنیاییکردن لەوەی رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ یەکدەخرێت لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم پلانانە."


عەقید حەیدەر محسن قاسم، بەڕێوەبەری ئاسایشی یاریگای بەسرە، وتی:

"زانیارییە پێشکەشکراوەکان لەلایەن دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) لەمیانەی وێرکشۆپەکانی پێشوو بۆتە هۆی بەرەوپیشبردنی ئەدامان بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییە وەرزشییە گەورەکان. بۆ نموونە، زۆر پەرەمانداوە بە جێبەجێکردنی رێنماییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) لەناو یاریگاکانمان لە عێراق، بۆ زامنکردنی پابەندبوونی تەواو بە یاساکان. ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) بۆ هاوبەشیکردنی پسپۆڕییە نێودەوڵەتییەکانیان لەگەڵ ئێمە. هاوکات زیاتر شارەزا بووین لە بەڕێوەبردنی ئاپۆڕا لەڕێگەی دابەشکردنی هاندەران بەسەر ناوچەکانی دانیشتنیان بەشێوەیەکی دروست، ئەمەش زامنی ژینگەیەکی سەلامەت دەکات و ئەگەری مەترسی پشێووی لەناو یاریگا کەمدەکاتەەوە."


لیوای مافپەروەر کاکەڕەش عومەر – سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوەبەری هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان وتی:

"لەڕێگەی هاوبەشیکردنی پسپۆڕییە نێودەوڵەتییەکان، رۆڵی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM) زۆر گرنگ بوو لە بەرەوپێشبردنی ئەدای ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئاسایش و سەلامەتی ناو یاریگاکانی عێراق. ئەدای ئێمە بەرەوپێشچوو لەڕێگەی پرۆسەی پلاندانان بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و بەڕێوەبردنیان لە بەرزترین ئاست، رێکخستنی هاتنەژووەوە و دەرچوونی ئاپۆڕا ئێستا سەلامەتتر و ئاسانترە، هەروەها ئێستا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆی هاوکاری ناوبژیوان (VAR) پەیڕەو دەکەین لە یارییەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. پاش بەدەستهێنانی زانیاری لە وێرکشۆپەکانی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM)، کۆمەڵێک رێنمایی، رێکار و قەدەغەکردنمان لەناو یاریگاکانمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو داناوە".


عەمید فەخری ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک، وتی:

"ئەم جۆرە چالاکییە زۆر گرنگە چونکە زانیاری، رێگەچارە و ئەزموونی هاوبەشیی بەهادار پێشکەشکران. گرنگترین بابەت بریتی بووو لە گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردن و رێکخستنی ناوچەی دەرەوەی یاریگا پێش، لەکاتی و پاش چالاکییە وەرزشییەکان، بۆ نموونە (Zone Ex). ئەم بابەتە کاریگەری ئەرێنیی دەبێت لەسەر یاریگاکانی عێراق لەکاتی چالاکییە وەرزشییەکاندا".

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.