دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروەپا لە عێراق و پۆلیسی کورد هاوبەشی باشترین پراکتیکەکانیان کرد لە ڕێکخستنی پۆلیسی دا لە خۆپیشاندانە گشتیەکان
19-05-2022

لە ١٦-١٧ی ئایار، دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروەپا لە عێراق وۆرکشۆپێکی لەبارەی ڕێکخستنی پۆلیسیی خۆپیشاندانە گشتیەکان لە هەولێر، لەهەرێمی کوردستان عێراق ڕێکخست، بۆ ١٢فەرماندەی زیوین لە هەرێمەکە دا بۆ هاوبەشی پێکردنی باشترین پراکتیکەکان لە بوارەکەدا.


ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەهێزکردنی فەرماندەکانی ئاستی سەرەوەی- ناوەندی هێزی پۆلیسی ناوخۆیی بوو، ئەوانەی کە پێیان دەوترێت 'فەرماندە زیوینەکان'، بە پێدانی زانیاری و ئامراز بۆ بڕیاردانی باشتر لە دۆخی ڕاستەقنەی ڕودانی خۆپیشاندانی گشتیدا.


وۆرکشۆپەکە تیۆری پێشکەش کرد، بەڵام لەهەمان کاتدا نموونە و مەشقی پراکتیکی لەسەر بڕیاردان پێشکەش کرد، بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر بنەمای ڕێکخستنی پۆلیسیی خۆپیشاندانە گشتیەکان.


یەکێک لە بەشداربووانی چالاکییەکە بەناوی لیوا. رائید پینار محەممەد نۆری لە پۆلیسی چالاکی مەدەنییەکانی سلێمانی، ئەزموونی خۆی وەک سودمەندێکی پرۆگرامی وۆرکشۆپەکە بەم شێوەیە خستەڕوو:

"ئەم جۆرە وۆرکشۆپە زۆر تازەیە بۆ ئێمە. هەست دەکەم ئامرازەکان بەدەست دەهێنین. ئەوان یارمەتیمان دەدەن بزانین لە مەیدانی ڕاستەقینەدا دەبێت چی بکەین بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیساندان و ناڕەزایی. هیوادارم وۆرکشۆپ و چالاکیی زیاتری هاوشێوە سازبکرێرت ".


دۆناڵ ئۆدریسکۆڵ، ڕاوێژکاری دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراقی بۆ فەرماندەیی، کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی قەیران کە وۆرکشۆپەکەی بەڕێوەدەبرد، سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ سودمەندبوون لە یەکتر و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە چالاکییەکەدا:

''بەڕاستی هەست دەکەم لە چوارچێوەی بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپانەدا، ئێمە لێرەین بۆ کارکردن لەگەڵ هاوکارە کورد و عێراقییەکانمان دا. پرۆگرام و شیوازێکی یەک جۆر ویەک قەبارە نییە بۆ هەمووان  بگونجیت لە ڕێکخسنی پۆلیسیی خۆپیشاندانەکاندا. جیاوازی لە کولتوور و یاسادانان و پرۆسەکان و هتد دا هەیە. بەڵام هەموومان ئەزموونی پۆلیسی لە وڵاتە جیاوازەکانمان و تەنانەت کیشوەرەکانیشەوە هاوبەشی پێدەکەین. لەم کارەدا سوودێکی هاوبەش هەیە بۆ هەمووان لەبەر ئەوەی ئەفسەرەکان زۆر سوودمەند دەبن و فیردەبن لە شکست و سەرکەوتنەکانی یەکتری ".


لە دابەشکردنی بڕوانامەکان بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا ، لیوا ڕوکن تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستانی عێراق سوپاسی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە و هیوای خوازبوو بۆ بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکییانە لەپیناو سوودگەیاندن بە هێزی پۆلیسی هەرێم، ئەو هیزانەی کە بەرپرسیارێتی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی عێراق لەئەستۆ دەگرن.


 

ئەم چالاکییە بەدواداچوونێک بوو بۆ  وۆرکشۆپێکی سەرەتایی کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ لە هەولێر بەڕێوەچوو و بە یەکسانی لە پەیمانگای گەشەپێدانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

زیاتر بخوێنەوە: وۆركشۆپی  ڕێکخستنی کاری پۆلیسی گشتی لە هەولێر بەڕێوەچوو (٢٦-٢٩ ،٩، ٢٠٢١)

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.