نوێنەرانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەماوەی ١٣ تا ١٨ مانگی ئازاردا سەردانی شوێنە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کرد بەمەبەستی جەختکردنەوە لە پابەندبوونی دەستەکە لەهەرێمەکەدا وگفتوگۆکردن لەبارەی پشتگیریەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپای عێراق لەناوچەکەدا لەڕێگەی ئامادەبوونی هەرێمییەوە لە هەولێر.
گەشتەکە بەسەردانێک بۆ ناوچەی موصل لە ١٢ی مانگی ئازاردا دەستیپێکرد، بەمەبەستی گەواهیدان لەسەر ئەوناوچانەی کەزۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی وێرانکاری داعشەوە و جەختکردنەوە لە کارەکانی دەستەکە لەسەر پاراستنی سامانە کەلەپوری و کەلتورییەکان.
لە مۆزەخانەی شارستانێتی موصل، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق خاتوو ئانی مێسکەنیان چاویکەوت بە بەڕیز زید غازی سعدوللە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە.
بەڕێزیان پیشانیانداکە چۆن دامەزراوە ناوخۆییەکان پشتگیریکراون لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەکو سندوقی مۆنۆمێنتی جیهانی، مۆزەخانەی لۆڤەر و پەیمانگای سمیثسۆنیان بەهاوکاری کاردەکەن بۆ نوێکردنەوە بیناکە و گەڕاندنەوەی کۆکراوەکان.
سەردانەکە بەردەوام بوو، دواتر بۆ مزگەوتی ئەلنوری لەوێ خاتوو ئانی مێسکەنیان و بەڕێز سلڤیۆ مێڵی، ڕاوێژکاری باڵای ستراتیجی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ سامانە کەلەپوری و کەلتورییەکان بەکورتی باسیان لە هەوڵەکانی دەستەکە کرد لە پاراستنی سامانە کەلەپوری و کەلتورییەکان بۆ هەریەک لە بەڕێز خیرولدین احمد ناسر، بەڕیوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپوری نەینەوا، بەڕێز ماهر طە اسماعیل، نوێنەری وەقفی سونە و نوێنەرانی تری یۆنسکۆ.
نمایشکردنی کارەکانی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەسەر پاراستنی سامانە کەلەپوری و کەلتورییەکان بریتی بوون لە پێداچونەوەیەکی گشتی بە کارە دزراوەکانی بنکەی زانیاری هونەری کە لەئێستادا پەرەیپێدراوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە چارەسەرکردنی لێکۆڵینەوەکاندا لەدژی تاوانی ڕێکخراوەیی پەیوەندیدار بە کەلتور. بەڕێز سلڤیۆ مێڵی ڕونیکردەوە کە چۆن سیستەمی نوێی تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەوتوو دەتوانێت زانیاری دەربارەی کارە هونەرییە دزراوەکان یان ونبووەکان کۆبکاتەوە پاشان هاوبەشی پێبکات لەگەڵ کۆمەڵگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی بەمەبەستی ڕێگریکرن لە بازاری نایاسایی جیهانی.
سەردانەکە لەناوچەی موصڵ لە شوینێکی سەنجڕاکیشی شوێنەواری نەینەوادا کۆتایپێهات، کە تێیدا بەڕێز خەیرولدین دواین و دۆزینەوەکان و بەرەنگارەیەکانی داهاتووی خستەڕوو.
لە ١٣ مانگی ئازاری ٢٠٢٢ دا، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، خاتوو ئانی مێسکەنیان لەگەڵ هەریەک لە ئەندامانی دەستەکە کە کەبەبەردەوامی لەهەولێر کاردەکەن، سەردانی یادەوەرییەکانی مستەفا بارزانی و مۆزەخانەی جینۆسایدی بارزانیان لەباکوری کوردستان کرد. خاتوو ئانی مێسکەنیان تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری مستەفا بارزانی دانا و بەناوی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، واژۆی پەرتوکی میوانی لە مۆزەخانەکە کرد.
لە بەرواری ١٥ی مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا، خاتوو ئانی مێسکەنیان لەگەڵ باڵیۆزی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بەڕێز ڤێڵ ڤارجۆڵا چاویانکەوت بە سەرۆکی کوردسان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دواتریش چاویانکەوت بە سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەڕیز مەسرور بارزانی هەروەها چاویانکەوت بە وەزیری ناوخۆ بەرێز ڕێبەر احمد. لەهەر سێ دیدارەکەدا، گفتوگۆیان کرد دەربارەی باردۆخی گشتی و بەرەنگارییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها چۆن شاندی یەکێتی ئەوروپا یان دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەتوانێت پشتگیری لە هەرێمەکە بکات.
لە ماوەی چاوپێکەوتنی کۆتایدا، خاتوو ئانی مێسکەنیان باسی لە گرنگی و نایابی هاوکاری نێوان دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، وە تیشکیشی خستەسەر دەستباکاربوونی دەستە نوێیەکە لە مانگی ئازاردا، هەروەها دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە لە پێشتریشدا لەهولێر بوونیان هەبووە، زیاتر دەکرێن.
لەڕۆژی دواتردا، گەشتەکە بە سەردانێک بۆ هەڵەبجە بەردەوام بوو بەمەبەستی ئامادەبوون لە ٣٤هەمین ساڵیادی کیمابارانکردنی شارەکە. ئەم جێگایە شوێنی خراپترین هێرشی کیماییە لەمێژوودا کە لەدژی دانیشتوانی مەدەنی ئەنجامدراوە.
گەشتە هەرێمییەکە کۆتایهات لە ١٧ی مانگی ئازردا بەسەردانێکی شاندی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپای عێراق بۆ ئەکادیمیای پۆلیسی سلێمانی و مۆزەخانەی جینۆسایدی ئەمنەسورەکە وە دواتر پێکەوە لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی پارێزگاری سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ابوبکر و سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، بەڕێز بافڵ تاڵەبانیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکان، باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا بەڕێز ڤیڵ ڤارجیۆلا و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و خاتوو ئانی مێسکەنیان تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی دانا و بەناوی هەردوو ڕێکخراوەکەوە واژۆی پەرتوکی یادەوەری میوانی کرد.